کوردستانی
رووداوێکی تەقەکردن چوار قوربانی لێکەوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە شاری رانیە چوار کەس بوونەوە قوربانی، تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێک لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللەی لە چەند گەنجێکی تر کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە چوار گەنج برینداربوون دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یەکێک لە گەنجەکان گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە".
وتیشی "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

بیروڕا