کوردستانی
ئەدهەم بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کوڕە بچووکەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەڕەشە لە ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای باوکی دەکات و پێی دەڵێت لە کوردستان دەربەدەریی دەکات.
ئەدهەم بارزانی کەسایەتی سیاسی کورد رایگەیاند "کوڕە بچووکی مەسعود بارزانی لەسەر هەڵوێستەکانی تەلەفۆنی بۆ چوار کوڕەکەی کردووە و پێی وتوون گەر باوکتان سنووربەدەر کرا ئەوا خۆی خەتابارە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دیمانەیەکدا رایگەیاندووە دەستی گەریلا و شەڕڤان ماچ دەکات، گەر قەندیل و رۆژئاوا نەبێت ئەوان گۆشتێکی بێ ئێسکین لەدەستی دوژمن، دوابەدوای ئەمە، ئەمشەو لەلایەن کوڕە بچووکی مەسعود بارزانییەوە هەڕەشەی لێ کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرەڕای ئەوەی نەیانھێشت بۆ کۆتاجار دایکی ببینێت پێش ناشتنی، ئێوارەی ئەمڕۆ کوڕی بچووکی مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن داوای لە ھەر چوار کوڕەکەی کردووە سەردانی بکەن، پاشان روونکردنەوەیەکی پڕ لە چەواشەکارییانەی لەسەر ھەڵوێستەکانی بە کوڕەکانی داوەو پێی وتوون کە خەتای باوکتانە و کارێکی وایکردووە ئەم جارە لە سنوور بەدەر بوو، ئەوەی لە دەستیان بێت دەیکەن".
ب ح

بیروڕا