کوردستانی
بەڕێوەبەری پەروەردە داوای دواخستنی بڕیارکە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوای دواخستنی بڕیاری خانەنشینی مامۆستایانی لەدایک بووی (1963، 1964، 1965) دەکات.
عومەر محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی یاسای نوێی خانەنشین رووبەڕووی قەیرانی کەمی میلاک دەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە بڕیاری خانەنشینکردنی مامۆستایان لەبەرچاوبگیڕیت و تاوەکو کۆتایی وەرزی دووەم دوابخرێت، چونکە ناتوانن لەم دۆخە ئابوورییەدا کە هەرێمی کوردستانی تێدایە، شوێنەکانیان پڕبکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بڕیارەکەوە بەشێک لە قوتابخانە و ئامادەییەکانی سلێمانی نیوەی مامۆستاکانیان خانەنشین دەبن، بەشێوەیەک قوتابخانە هەیە لە 20 مامۆستا 10 بۆ 11 مامۆستایان بڕیارەکە دەیانگرێتەوە".
ب ح

بیروڕا