کوردستانی
سوپای تورکیا خانووی هاوڵاتییەک دەتەقێننەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئهندامێکی تیمی كوردستانی رێكخراوی (سی پی تی)ی ئهمەریكی ئاشکرایکرد سوپای تورکیا، لە تۆڵەی کوشتنی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکیدا لە هەرێمی کوردستان خانووی هاوڵاتییەکی تەقاندووەتەوە.
كامهران عوسمان، ئهندامی تیمی كوردستانی رێكخراوی (سی پی تی)ی ئهمەریكی رایگهیاند "دوای ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە رۆژی 2025/1/24، ئەفسەرێک و حەوت سەربازی تورکیا لە سنووری باتیفا دەکوژن، دواتر سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی شلینێ بۆردومان دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوپای تورکیا لە تۆڵەی کوژرانی ئەفسەر و سەربازەکانیاندا خانووی هاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد شەریف زوبێر) لە گوندەکە بۆردومان دەکەن و بەتەواوی خاپووری دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "خانوەکە، هاوینە خانی هاوڵاتییەکە بووە و لە کاتی بۆردومانەکەدا هیچ کەسێک لە ماڵەکەدا نەبووە و زیانی گیانی لە رووداوەکە نەکەوتووەتەوە".
ب ح

بیروڕا