کوردستانی
زنجیرەیەک بوومەلەرزە گەرمیانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/27، زنجیرەیەک بوومەلەرزە بە گوڕ و پلەی جیاواز لە سنووری ئیدارەی گەرمیان تۆمارکراون.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كهشناسیی و بوومهلهرزهزانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بوومهلهرزهی یهكهم به گوڕی 3،4 پله لە کاتژمێر سێ و 14 دەقیقەی بەرەبەیان روویداوە".
ئاماژەی بۆئەوەشکرد "بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 4،8 پلە لە كاتژمێر چوار و دوو دەقیقەی بەرەبەیان تۆمارکراوە به قوڵایی 10 کیلۆمەتر، کە چهقهكهی لەنێوان قهسری شیرین و پهروێزخاندا بووه".
ئەوەشی خستەڕوو "بوومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی 3 پلە بووە لە کاتژمێر چوار و 11 دەقیقەی بەرەبەیان روویداوە، بە قوڵایی 13 کیلۆمەتر کە چەقەکەی لە گوندی سەنگەر بووە".
باسی لەوەشکرد "بوومەلەرزەی چوارەم بە گوڕی 2،8 پلە بووە لە کاتژمێر چوار 13 دەقیقەی بەرەبەیان تۆمارکراوە کە چەقەکەی لە ناحیەی قۆرەتوو بووە".
وتیشی "بوومەلەرزەی پێنجەم بە گوڕی 2،6 پلە لە کاتژمێر پێج و دوو دەقیقەی بەیانی تۆمارکراوە، کە چەقەکەی لە رۆژهەڵاتی کەلار بووە".
پشتیوان ئیبراهیم ئەوەشی ئاشکراکرد "بوومەلەرزەی شەشەم لە کاتژمێر پێنج و حەوت دەقیقەی بەیانی روویداوە بە گوڕی 3،1 کە چەقەکەی کەوتووەتە نێوان گوندی سهید كهوهن و ناحیەی قۆرهتوو".
ب ح

بیروڕا