کوردستانی

قەدەغەی هاتوچۆ لە شرناخ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قەدەغەی هاتوچۆ لە شرناخ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/27 ، پارێزگاری شرناخ، کە سەربە ئاکەپەیە قەدەغەی هاتوچۆی لە 11 ناوچەی پارێزگاکە راگەیاند.

پارێزگاری شرناخ رایگەیاند "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەسنووری پارێزگاکە بۆ ماوەی 15رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ناوچانەی قەدەغەی هاتوچۆی تێدا راگەیەندراوە بریتیین لە، چیاکانی گابار، جودی، بەستا، کورت، قەڵای مەمێ، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایا، تەختڕەش، ئینجەبەل،ئاڵتین و ئۆیماکایا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan