کوردستانی

خولی پێگەیاندنی راهێنەری شۆفێری دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خولی پێگەیاندنی راهێنەری شۆفێری دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/27، هاتوچۆی هەرێم خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری شۆفێری دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمی بەشێوەی ئۆنڵاین بڵاوکردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی رێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2024ی وەزارەتی ناوخۆ، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی هاتوچۆ، لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری شۆفێری دەکاتەوە"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە خولەکەدا سیستم و پڕۆگرامی نوێ بەکاردەهێنرێت ،   هەرکەس ئارەزومەندە بەشداریی لە خولەکەدا بکات، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات".

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
Qaiwan
Qaiwan