کوردستانی

کێ شوێنی ئازاد تۆفیق دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێ شوێنی ئازاد تۆفیق دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

دوای جێبەجێکردنی بڕیاری یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە هەرێمی کوردستان، بەپێی یاساکە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین دەبێت.

سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا سێ کەس کاندیدن بۆ جێگرەوەی ئازاد تۆفیق کە هەموویان کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن لەسنوورەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەریەک لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ، نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە و مەهاباد کامیل، سەرۆکی پێشووی زانکۆی هەڵەبجە خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، سیڤی هەرسێ کاندیدەکە ئاڕاستەی مەکتەبی رێکخستن و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات بۆ پەسەندکردنی ناوی یەکێک لە کاندیدەکان و دیاریکردنی وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە هەرێمی کوردستان، لەئێستادا بەشکی زۆری فەرمانگەکان رووبەڕووی کەمی میلاک بوونەتەوەو بەشێکیان داوای دواخستنی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan