کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی لە مامۆستایانی مانگرتوو ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی له داواكاریی مامۆستایانی مانگرتوو ده‌كات و داوای له هه‌موو مووچه‌خۆران كرد پشتیوانیی مانگرتووه‌كان بكه‌ن، بەڵام پۆله‌كانی خوێندن و شوێنی كاره‌كانیان په‌كنه‌خه‌ن.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگەیاند "ئه‌مشه‌و سەردانی چادری مامۆستا مانگرتووه‌كانی کردووە و پشتیوانیی بۆ داوا ره‌واكانیان دوپاتكردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا له پەرلەمانی عیراقی و په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵیی و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان دەکەن، كێشه‌ی مووچه و بودجه و شایسته داراییه‌كان له سه‌ربنه‌مای ده‌ستوور و دوا بڕیاری دادگای فیدراڵیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا له هه‌مو مووچه‌خۆران دەکەن پشتیوانیی مانگرتووه جوامێره‌كان بكه‌ن و پۆله‌كانی خوێندن و شوێنی كاره‌كانیان په‌كنه‌خه‌ن، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و تیوار و خزمه‌تگوزاری دادگه‌ر بۆ ئێستا و ئاینده‌ی وڵات و بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان به‌سه‌ر هه‌مووماندا هێناوه په‌روه‌رده بكه‌ن".
ب ح

بیروڕا