کوردستانی

رۆژنامەنووسێک لە دهۆک زیندانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەنووسێک لە دهۆک زیندانی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێجشەممە 2025/1/30، دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنووسدا سەپاند.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی پۆستێکی فەیسبوکەوە سزادراوە کە پێشتر رایگەیاندبوو "کە چارەنووسی هاوڕێیەکی لە زیندانی چاکسازیی گەورانی دهۆک دیارنییە".

 ئومێد بەرۆشكی پێش دەستپێکردنی دانیشتنی دادگا بە راگەیاندنەکانی راگەیاندبوو کە ئەگەر ئەمڕۆ سزای بۆ دەرنەچێت و زیندانی نەکرێت، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی دەبێت".

بەپێی زانیارییەکان،  ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی دادگا بوو کە لەسەر ئەو سکاڵایە بەڕێوەچووە و پێشتریش لەسەر هەشت سکاڵا ئومێد بەرۆشكی 14 جار دادگایی کراوە.

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan