کوردستانی

باوکێک منداڵەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوکێک منداڵەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/30 لەناو شاری کەلار ، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی شێلاو بەسەختی برینداریکردووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

سەبارەت بە رووداوەکە، رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "منداڵەکە لەلایەن باوکییەوە شێلراوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەیان گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "باوکەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی هاتووەتە دواوەوە و منداڵەکەی خۆی شێلاوە و رووداوەکەش لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan