کوردستانی

یەكەكانی 70 و 80 دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەكانی 70 و 80  دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/30،  بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وادەی یەکخستنی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردەوە

عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "مانگی سێی ئەمساڵ یەکەکانی 70 و 80، دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەکەش بە خێرایی بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن لە وەزارەتی ناوخۆ دەمێننەوە و نابنە بەشێک لە وەزارەتی پێشمەرگە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی خشتەی کاری هێزەکانی ھاوپەیمانان تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت تەوای یەکە و لیواکانی ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێنەوەو  پێشبینی دەکەن پێش ئەو وادەیە پڕۆسەکە تەواو بێت".

باسی لەوەشکرد "ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan