کوردستانی
کۆمسیۆن کۆنگرە باڵێکی گۆڕانی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عیراق لەسەر بنەماى تانەیەکى جڤاتى نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، رێکارەکانى بەستنى کۆنگرەی باڵێکی بزوتنەوەکەى هەڵوەشاندەوە.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند "کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق بریاریداوە بە راگرتنى رێکارەکانى ئەنجامدانى کۆنگرەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەپێی ئەو بڕیارە کۆنگرەکە بڕیار بوو لە 2025/2/2 لە سلێمانی ئەنجام بدرێت، ئەم بڕیارەش لە ئەنجامی تانەی رێپێدراوی شەرعی دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسیەکانەوە لە 2025/1/29، دراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، کارکردن بۆ بەستنى کۆنگرەى بزوتنەوەکە، لەلایەن ئەو باڵەی بزوتنەوە گۆڕانەوە بووە کە چەند مانگێکە جیابونەتەوەو لە گەڕەکى کوردسات لە سلێمانى بارەگایەکیان داناوە.
ب ح

بیروڕا