کوردستانی

هەسەدە کوژرانی 12 چەکداری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە کوژرانی 12 چەکداری راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوریای دیموكرات سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی پەلامارەکانی چەکدارانی سەربە توركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە

هەسەدە رایگەیاند "هێزەكانیان خاڵێكی چەکدارانی سەربە تورکیایان لە باشووری منبج كردووەتە ئامانج و چوار چەکداریان کوشتووە و 12ی تریان بریندارکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سێ ئۆتۆمبیلی چەکدارەکانیان لە پردی قەرەقۆزاق لەناوبردووەو سێ سەربازیی تورکیایان لە بنكەی هەوشریە کوشتووەو زرێپۆشێك و دوو ئۆتۆمبیلیان تێکشکاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوێنێ پنجشەممە هێزەكانیان لە تەواوی بەرەکانی شەڕ، 12 چەکداری سەربە تورکیایان کوشتووەو 25ی تریان بریندارکردووە كە دوو كەسیان رەگەزنامەی ئوزبەكستانیان هەبووە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan