کوردستانی
بڕیاری کۆتایی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2025/1/31، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پێناچێت لە کۆبوونەوەکەی بەغدا لەنێوان وەفدی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاری کۆتایی بدرێت بەڵکو تەنها لێکگەیشتنێک دروست ببێت لەنێوان هەردوولا.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رابردوودا کۆبوونەوەی زۆر لەنێوان وەفدە هونەرییەکاندا کراوەو بێ ئەنجام بووە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی بنەڕەتیی بۆ چارەسەریی کۆتایی کێشەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کێشەکان ساڵ لە دوای ساڵ درێژەی هەیە، وایلێهاتووە دڵنیایی لە پێدانی مووچە نەماوە لە هەرێمی کوردستان کە زەرەرمەندی یەکەم مووچەخۆرانن لەم دۆخەدا".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم و ناوەند تاوەکو ئێستا پابەند نەبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و هەمواری یاسای بودجە، دەبێت هەردوو حکومەت لەسەر داڕشتنی یاسای بودجە دانوستان بکەن".
ب ح

بیروڕا