کوردستانی
تەرمی كۆڵبەرێكی كورد دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان دوای سێ رۆژ لە ونبوونی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "کۆڵبەرەکە ناوی مەهیار سەفەرییە و تەمەنی 21 ساڵە و دوای سێ رۆژ لە ونبوونی تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرەکە پێش سێ رۆژ لە شاخەکانی سنووری هەنجیرانی سەربە مەریوان کەوتووەتە خوارەوەو بەهۆی شکانی قاچەکانی توانای رۆشتنی نەماوەو بۆ ماوەی سێ شەو لەو شوێنەدا ماوەتەوەو بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە".
ب ح

بیروڕا