کوردستانی
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە بەتایبەتی شەپۆلێکی بەفرو بارانبارینی بەرفراوان روو لە ناوچە جیاوزەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئێستا نزمە پەستانێکی بەهێز لە جەمسەری باکوورەوە بە تەوژمە هەوایەکی ساردەوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت، لەئێستادا ئاڕاستەی ئەو تەوژمە بە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەدوای ئەم شەپۆلەدا ئەگەری هاتنی تەوژمە هەوایەکی ساەدتر هەیە بە تایبەت لە روسیاوە، ئەمەش کۆتا دەرفەتە لەنێوان پێنج تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەفر بگاتە سەنتەری شارەکان چونکە بەپێی گۆڕانکاریەکانی ئێستا بەفربارین لە مانگەکانی پێشووتری ئەمساڵ زیاتر دەبێت".
ب ح
بیروڕا



