کوردستانی
بكوژی ژنێک خۆی رادەستی پۆلیس كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە بكوژی ژنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی كانی كوردە لە شاری سلێمانی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام بەیانی ئەمڕۆ بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا (چ.ع. س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".
ب ح

بیروڕا