کوردستانی
مه‌سرور بارزانى بۆچى ناچێت به‌ده‌م داواكاریی مامۆستایان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له هه‌موو دنیا ئه‌گه‌ر چین و توێژێك ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان بكه‌ن، سه‌رۆكى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌جێ خۆى یان نوێنه‌رى ده‌نێرێت بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.
به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان، له ماوه‌ى ساڵانى رابردووش، به ده‌یانجار خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى ئه‌نجامدراوه و سه‌رۆكى حكومه‌ت نه خۆى و نه نوێنه‌ریشى سه‌ردانى ئه‌و چین و توێژانه‌ى نه‌كردووه بۆ ده‌مه‌وه چون و جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.
سه‌ردار محه‌مه‌د، چالاكوان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مه‌سرور بارزانى، وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا بۆ جارێكیش پشتیوانى له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى مامۆستایان نه‌كردووه، ئێستاش ماوه‌ى حه‌وت رۆژه مامۆستایان مانیانگرتووه، سه‌رۆكى حكومه‌ت به وشه‌یه‌كیش باسى نه‌كردووه و بگره ئاماده‌ش نییه نوێنه‌رى خۆى بنێرێت بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان".
وتیشى "ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى بێباكى سه‌رۆكى حكومه‌ت نیشانده‌دات، كه خه‌ڵكه‌كه‌ى له‌وپه‌ڕى دۆخێكى خراپى داراییه، مامۆستایان مانیانگرتووه و ژیانیان له مه‌ترسییه، به‌ڵام ئاماده نییه به قسه‌یه‌كیش باسی بكات، له‌سه‌روى ئه‌وه‌شه‌وه وته‌بێژه‌كه‌ى هێرشده‌كاته سه‌ر مامۆستایانى مانگرتوو".
بیروڕا



