کوردستانی

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەم رێگەیە جێگیر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەم رێگەیە جێگیر دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کار بۆ ئەوە دەکات رێگەکانی کەلار- کفری و کەلار -دەربەندیخان لەرێی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) کۆنتڕۆڵ بکات.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەنیازن لە داهاتوودا کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی کەلار – کفری جێگیر بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا رێگەی کەلار – دەربەندیخان لە ٩٦٪ی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە و پێش کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی کۆتایی دێت".

ئەوەشی خستەڕوو "جێگیرکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لەسەر رێگەکانی دەرەوەی شار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی و لەپێناو سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتییاندایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan