کوردستانی

روو فاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روو فاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/13، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە دۆزرایەوە کە رووفاتی ئەو 17 پێشمەرگەیەی تێدایە لە ساڵی 2015 بە دیلی کەوتنە دەست تیرۆریستانی داعش.

یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی عیراق رایگەیاند "گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە قەزای حەویجە لە بنکەی بەگارە هەڵدراوەتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆ ناسینەوەی رووفاتەکان نمونەی خوێن لە کەسوکاری پێشمەرگەکان لە هەولێر وەردەگیرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی 2015 لە مەکتەب خالید لە کەرکوک 17 پێشمەرگە وەک دیل کەوتنە دەستی تیرۆرستانی داعش، دوای هەوڵێکی زۆری کەسوکاریان بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە. 


ب ح
Qaiwan
Qaiwan