کوردستانی

بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا-

دامەزراوەی ئافاد بۆ کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی لە تورکیا بڵاویکردەوە کە ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،8 پلەی رێختەر پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستانی هەژاندووە.

دامەزراوەی ئافاد رایگەیاند "کاتژمێر 2:24ی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،8 پلە لە پارێزگای چەولیگ تۆمارکراوە و چەقی بوومەلەرزەکەش شارۆچکەی یەدیسوی  بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە بەهۆی رووداوەکانی ساڵی رابردووی پارێزگای مەرەش".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan