ئابووری

بەغدا لە 3٪ لە مووچەی خانەنشینانی هەرێم دەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا لە 3٪ لە مووچەی خانەنشینانی هەرێم دەبڕێت
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رێککەوتنی وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ بڕینی 3٪ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ساڵی 2014وە خانەنشین بوون، سەبارەت بە بڕیارەکە وتەبێژی خانەنشینانی هەرێم زانیاریی زیاترت خستەڕوو.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسای ژمارە (9) لە ساڵی 2014 دەرچووە کە بەپێی یاساکە هەموو فەرمانبەران لەو ساڵەوە 3٪ لە مووچە بنەڕەتییەکانیان دەبڕدرێت و دەخرێتە سەر سندوقی خانەنشینی بۆیان، بەڵام یاساکە لە هەرێم جێبەجێ نەکراوەو حکومەتی هەرێم 7٪ی لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بڕیوە بەبێ سندوقی خانەنشینی، بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا بەغدا داوای کردووە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی ناوەند لە 2014وە لە 3٪ لە مووچە بنەڕەتییەکانیاب ببڕدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر داواکەی بەغدا ببێت بە بڕیار دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە بدات نەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ئەو پارانە بۆ بەغدا بگێڕێتەوە، سەبارەت بە خانەنشینانیش کە بڕیاربێت لە ساڵی 2014وە لە 3٪ لە مووچە بنەڕەتییەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغدا بە مەرجی ئەوە رازین کە لەو ساڵەوە خانەشینانی هەرێم مووچەکانیان هاوتای ناوەند بکرێت و تەواوی ئەو پارە زیادانەیان بۆ بگەڕێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی هەرێم بەتایبەت ئەوانەی لە سەرووی 2014وە خانەنشین بوون لە ساڵی 2024وە هاوتای بەغدا کراوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک رازی نابن وەفدی هەرێم لەسەر بڕینی پارە لە خانەنشینان رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan