ئابووری
پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عیراق دەستیکرد بە وردبینکردنی لیستەکە و ئەمڕۆش پرۆسەکە کۆتایی پێهاتووە و سەرچاوەیەکیش ئاشکرایکرد ئەگەر کێشەیەک نەیەتە پێشەوە بەرلەجەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "بەبڕیاری محەممەد شیاع، سودانی دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەر لەجەژن مووچەکانیان وەربگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواوکراوەو رۆژانی هەینی و شەممەش کە پشوو بووە کاریان لەسەر وردبینیکردنی لیستەکە کردووە".
ب ح

بیروڕا