ئابووری
نرخى گۆشتى ماسى گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه ماسى، نرخى گۆشتى ماسى گرانبووه و به‌هۆى جه‌ژنیشه‌وه خواستى زۆرى له‌سه‌ر هه‌یه.
به‌رهه‌م سابیر، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى ماسى، له‌دواى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه ماسى گرانبووه".
وتیشى "به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه‌ى كه پێشتر ده‌هاته بازاڕ هى راوكردن بوو كه له هه‌موو ناوچه‌كان خه‌ڵك راوى ده‌كرد و ماسى ده‌خسته بازاڕه‌وه، ئێستا ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌ماوه و كه‌میكردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ ماسى له بازاڕه‌كان بۆ 7500 دینار گرانبووه، به‌هۆى جه‌ژنیشه‌وه خه‌ڵك خواستى له‌سه‌ر ماسى هه‌یه".
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به سه‌رو 70 هه‌زار ته‌ن ماسى هه‌یه، به‌ڵام پرۆژه‌كانى ناوخۆ و راوه ماسى ته‌نها به‌شی له %50ى پێویستى پڕده‌كه‌نه‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى پشت به هاورده ده‌به‌سترێت.
ع
بیروڕا



