کوردستانی
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆبووەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی دەستوور دەکات و پاراستنیشی بە ئەرکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەزانێت، چونکە ئەوە فاکتەری سەقامگیریی سیاسییە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە دەستوور و یاساکان ببنە بنەمای چارەسەری کێشەکان، بەڕێز فایەق زێدان بەردەوام بە هەموو توانایەوە پارێزەری دەستوور و یاسا و دەسەڵاتەکان بووە".
ب ح

بیروڕا