کوردستانی
دەرمانخانەیەک دهۆک لە داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتیی و تەندروستیی هاوڵاتییان، دەرمانخانەیەکیان داخستووە کە رێژەیەکی زۆری دەرمانی نایاسایی، قاچاخ و ماوەبەسەرچووی تێدا بووە.
ئاسایشی دهۆک رایگەیاند "رێژەیەکی زۆری دەرمانی نایاسایی و قاچاخی لە کۆگای سەرەکی و کۆگایەکی نهێنی ئەو دەرمانخانەیە شاردرابووەوە و ئامادەکرابوو بەشێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەرمانخانەکە کراوەتەوە و لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵە لەگەڵ خاوەنی دەرمانخانەکە دەکرێت".
ب ح

بیروڕا