کوردستانی
دیدار و کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا بەردەوامە و ئەمڕؤش لەگەڵ لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەتیف جەمال رەشید دۆسیە سیاسی و ئەمنیی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و پابەندبوون بە دیدی هاوبەش و رێککەوتن لەسەر پرۆژەی نیشتمانی لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا جەختی لەسەر کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەتیف جەمال رەشید پەرۆشبوون بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ببێتە مایەی بوژاندنەوە و بەهێزترکردنی هاوبەشیەتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.
بافڵ جەلال تاڵەبانین سوپاسی سەرۆککۆماری عیراقی کرد بۆ پەرۆشی و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "یەکێتی سیاسەتی هاوسەنگی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش پەیڕەو دەکات کە ئەمەش بۆ زامنکردنی مافی هەموو لایەکە".
ب ح

بیروڕا