کوردستانی
زەوی بە هەزاران فەرمانبەر و خانەنشین دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزارلیستی 35 هەزار فەرمانبەر و هێزەكانی ناوخۆ و خانەنشینان رەوانەی ئەنجومنی وەزیران کردووەو بەرپرسێکی وەزارەتەکەش ئاشکرایکرد بەمنزیکانە ناوەکانیان دەگەڕێتەوە.
سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند "لەچوارچێوەی قۆناغی چوارەم بۆ پێدانی زەوی لیستی ناوی 35 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ و خانەنشینان بۆ تەرخانكردنی زەوی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە قۆناغی سێیەمدا ناوی خانەنشینی یەکی هەولێر و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە، لەو لیستەیشی لە ئەنجومەنی وەزیرانە، ناوی خانەنشینانی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگەش هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر فەرمانبەرێك كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناوەکان جیا دەكرێنەوەو زەوییەكی 200 مەتریان پێدەدرێت".
ب ح

بیروڕا