ئابووری

هه‌رێم ئاماده‌یه‌ داهاتى دوو مانگ بداته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم ئاماده‌یه‌ داهاتى دوو مانگ بداته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئاماده‌ین داهاتى دوو مانگى رابردوو هه‌شت و نۆ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بده‌ینه‌ به‌غداو مووچه‌مان بۆ بنێرێت.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "ئێمە ئامادەین دەستبەجێ داهاتی ناوخۆی مانگەكانی هەشت و نۆ بدەینە به‌غدا".

وتیشى "راوێژەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت دژ بە دەستور و یاساكانی عیراقە و داوامان كردووە جێبەجێ نەكرێت چونكه‌ داهاتى نانه‌وتى هه‌رێمى به‌ بڕێكى دیاریكراو خه‌مڵاندبوو".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حكومەتی هەرێم داوای لە حكومەتی فیدراڵی كردووە گفتوگۆ و دانوستان ئەنجام بدەن، بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش لەسەر میكانیزمی هەژماركردن و رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ، داوامان لە عیراق كردووە دانوستان بكەین بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ بگەینە رێككەوتن".

ع
Qaiwan
Qaiwan