ئابووری
تیمێك له به‌غداوه هاتووه‌ته هه‌رێم بۆ كارى پسوڵه‌ى خۆراك
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، تیمێك له به‌غداوه هاتووه‌ته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى راهێنان به فه‌رمانبه‌رانمان بكه‌ن له‌باره‌ى پسوڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تیمێك له وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق هاتووه‌ته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى راهێنان به فه‌رمانبه‌رانمان بكه‌ن له‌باره‌ى ئه‌پى "به‌رنامه"ى پسوڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك".
وتیشى "ئێمه ئاماده‌كارییمان كردووه و پێویستییه‌كانمان دابینكردووه، دواى ته‌واوبوونى ئه‌و راهێنانه به فه‌رمانبه‌رانمان، پسوڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك بۆ قۆناغى دووه‌م كه به پاره‌یه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 700 هه‌زار كه‌س به‌هۆى ئه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان بڕدراوه، دواى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ع
بیروڕا



