کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له‌باره‌ى مووچه بڕیاريدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیارى له باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕیاربدات، به‌ڵام پێچهوانهوى بۆچوونه‌كان، هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ کاتی ناردنی پارە به‌وه‌ش مووچه‌ى مانگى هه‌شت پێش نا‌خرێت و ره‌نگه به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگه‌كانى تر له كۆتایی مانگ ره‌وانه بكرێت، بڕیاریشه له رۆژانى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌و باره‌وه بڕیار بدات.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێویسته هه‌رێم به زوویی و بێ دواخستن، داهاتى نانه‌وتى بۆ ئه‌و دوو مانگه، هه‌شت و نۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره‌ى مووچه بنێرێت و فه‌رمانبه‌ران نه‌كرێنه قوربانیی هه‌ردوو حكومه‌ت، كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه و نه‌وت رۆشتووه و رێككه‌وتن كراوه".
رۆژى رابردوو ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئاماده‌ین داهاتى نانه‌وتى مانگى هه‌شت و نۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا له‌واده‌ى خۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت".
ع
بیروڕا



