کوردستانی

د. هاوڕێ دارۆ شێخ نورى: سه‌رۆك بافڵ ئیلهام به‌خشه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. هاوڕێ دارۆ شێخ نورى: سه‌رۆك بافڵ ئیلهام به‌خشه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن

مه‌ودا میدیا-

د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیراساتى گشتیی و ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده‌ و په‌ره‌پێدانى كادیران و مامۆستایان رایگه‌یاند، سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئیلهام بەخشە لە بەڕێوەبردنی کاری حزبیدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان لە ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران به‌ ئاماده‌بوونى دکتۆر یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و دکتۆر مۆفەق خالید لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران و مامۆستا و خوێندکارانی ئەکادیمیا، سیمینارێکی سەبارەت بە بەڕێوەبردن و کاری تیم پێشکەشکرد".

دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ له‌ سیمیناره‌كه‌دا باسی لە گرنگی بەڕێوەبردن و کاری تیم و ستراتیج و کرد و وتی "میکانیزمی سەرکەوتنی کاری حزبی لە بەڕێوەبردنییەتی".

پرسی بەڕێوەبردن و گرنگی کاری تیم و ستراتیج و سیاسەتی ئابووری ناوەڕۆکی سیمینارەکەی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ بوون، هه‌روه‌ها وتى "بەڕێوەبردن لە هەموو کایەکان و بەتایبەت لە کاری حزبیدا گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە سەرکەوتنی کاری حزبی لە بەڕێوەبردنەکەیدایە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی یەکێتیی ئیلهام بەخشە لە بەڕێوەبردنی کاری حزبیدا و دەسەڵاتەکانی بۆ خوار خۆی شۆڕ کردوه‌تەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین روئیای یەکێتی بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو جیاوازی هەیە، ئەوەش پەیوەندیی بە شێوازی لێهاتوویی بەڕێوەبردنی سەرۆک بافڵ تاڵەبانییەوە هەیە".

باسى له‌وه‌شكرد "هەموو دامەزراوەیەک بەبێ کاری تیم شکست دەهێنێت، هەموو سەرکردەیەکی باش خاوەن تیمێکی بەهێزی خۆیەتی، نموونەشمان سەرۆک مام جەلالە کە زۆر باش لە کاری تیمی دەزانی و خاوەن تیمێکی بەهێز بوو، ئێستاش دوای ماوەیەکی زۆر ئێستا مەرکەزیەت لە ستراتیج و روئیای یەکێتیدا دروست بۆتەوە و رێباز و بەرنامەی سەرۆک مام جەلال لە ستراتیجی ئێستاماندا روونە و کاری لەسەر دەکرێ".

لەبارەی رۆڵی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی وتى "سەرۆکی یەکێتی لە هەڵبژاردنی رابردوودا بۆشایی نێوان نەوەکانی گۆڕی و گرنگییەکی زۆری بە توێژی گەنجاندا، بۆیە ئێستاش سیاسەتی یەکێتی ئەوەیە پشتیوانی لە گەنجان بکات و لە کاری حزبیدا بیانهێنێتە پێشەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan