ئابووری
یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ گه‌یشته 3958 دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و نزیكبووه‌ته‌وه له چوار هه‌زار دۆلار.
نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 3958 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌و نرخه‌ش له مێژووى كانزا زه‌رده‌كه یه‌كه‌مجاره ده‌گاته ئه‌و ئاسته، ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له 60 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك گرانبووه و له%1.6 گرانبووه.
پێشتر كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێِشبینى ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌مساڵ یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بگاته 4000 دۆلار، هه‌روه‌ها له ساڵى داهاتوو 2026 پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت ئۆنسه 4300 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئۆنسه‌ى زێڕ واته به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون له بازاڕه‌كاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 بۆ نزیكه‌ى 800 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



