ئابووری
زانیاریی له‌باره‌ى 12 مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌رده‌وام له هه‌واڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم 12 مووچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌ربگرن، هۆكارى نه‌دانیشى په‌یوه‌ندیی به هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌یه.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو كه له عیراق په‌یڕه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون، ده‌بوو حكومه‌تى عیراق 12 مووچه‌ى ته‌واو به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بداته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌ڵام تا تائێستا بۆیان خەرج نەکراوە".
وتیشى " هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌و باره‌وه بێده‌نگن و هیچ ناڵێن، ئه‌وه مافى خانه‌نشینانى هه‌رێم به هه‌مان شێوه‌ى عیراق كاتێك خانه‌نشین ده‌كرێن 12 مووچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەردەوامین لەسەر داواکردنیی ئه‌و 12 مووچه‌یه، چونکە ئەوە مافێکی یاساییه. بەڵام لە نێوان دوو دەسەڵاتی دۆخێكى خراپ دروستبووه، ده‌مانه‌وێت سەردانی بەغدا بكه‌ین و بۆ ئه‌و مافه زه‌وتكراوه‌ى خانه‌نشینانى ئه‌مساڵ".
ع
بیروڕا



