کوردستانی
هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قورس له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستان له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا روویدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده سه‌ردانى دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریاى كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سوریا كۆبووه‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى به‌رگریی سوریا بڵاویكرده‌وه "ئاگربه‌ست له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا راگه‌یه‌ندراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئاگره‌به‌سته‌كه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان و خاڵه سه‌ربازییه‌كانه‌و ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتن، ئاگربه‌سته‌كه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن".
ع
بیروڕا



