گێتی

وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران: خۆمان راده‌ست ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران: خۆمان راده‌ست ناكه‌ین
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، ئاماده‌ى دانوستانین به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆمان راده‌ست ناكه‌ین و زۆره‌ملێ قه‌بووڵ ناكه‌ین.

فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی جكومه‌تى ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکی بۆ گەڕاندنوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان نەداوە و خاڵێکی دیکەی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە زۆرینەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دژی ئەو روانگەیەن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە بنەڕەتدا کۆمەڵگای جیهانیی نابێت رێگه‌بدات هەندێک وڵات کە لە ئەو ئاستەشدا نین، لە سەر هەندێک پرس باس بکەین کە دەتوانێت ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیی بخاتە مەترسییەوە و پلە و پێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بخاتە ژیر پرسیارەوە".

وتیشى "دانوستان دەکەین بەڵام خۆمان راده‌ست ناكه‌ین و ئەوەی کە بیانه‌وێت خۆیان بسەپێنن بەسەر ئێراندا قبووڵى ناكه‌ین".

ع
Qaiwan
Qaiwan