ئابووری
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى ناردنى پاره‌ى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق داواى له ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عیراق كردووه مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاوه‌ڕێین سبه‌ینێ نوسراوى خه‌رجكردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بكرێت و تا رۆژى پێنجشه‌ممه، به‌غدا پاره‌ى مووچه بنێرێت".
ئاشكراشیكرد "له‌گه‌ڵ هاتنى پاره له به‌غداوه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌كه‌ین و له ماوه‌ى سێ رۆژدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به دڵنیایی ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 120 ملیار دینار له داهاتى ناوخۆى بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد.
ع
بیروڕا



