کوردستانی
كۆمه‌ڵ درۆیه‌كى پارتى و میدیاكان به‌درۆ ده‌خاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئه‌مڕۆوه میدیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك گوایه كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككه‌وتنیان كردووه ده‌نگده‌رانى كۆمه‌ڵ ده‌نگ به كاندیدێكى مه‌سیحییه‌كان بده‌ن له سنورى سلێمانى.
به‌رپرسێكى ئه‌نجومه‌نى سیاسیی كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى نازانێت چۆن ده‌ستبكات به چه‌واشه‌كاریی و چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه بیرى خه‌ڵك بباته‌وه كه به‌سه‌ریان هێناوه و به‌تایبه‌ت پرسى مووچه كه ئێستا له مانگى یانزهین، فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ى مانگى نۆى وه‌رنه‌گرتووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى میدیاكانى پارتى و خودى حزبه‌كه ده‌یكات به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵ، روون و ئاشكرایه كه ترسى گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵ و پارتى ئێستاش ترسى هه‌یه له كۆمه‌ڵ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژى رابردوو 9ى تشرینى دووه‌م، ده‌نگدانى تایبه‌ت له عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو بۆ په‌رله‌مانى عیراق و سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌نگدانى گشتییه.
ع
بیروڕا


