ئابووری
ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانی، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 4525 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى كانزا زهردهكهیه له مێژووی خۆیدا.
ئۆنسه‌ى زێڕ له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه به‌رده‌وام بووه له به‌رزبوونه‌وه و شه‌وى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بازاڕى بۆرسه به 4340 دۆلار داخرا.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه له شه‌وى دووشه‌ممه، ده‌ستى به به‌رزبوونه‌وه كرد و له ماوه‌ى سێ رۆژدا بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك نزیكه‌ى 200 دۆلار گرانبووه.
بهپێشى پێشبینى بانكه جیهانییه‌كان، نرخى ئاڵتوون به‌رده‌وام ده‌بێت له رێڕه‌وى به‌رزبوونه‌وه و پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت یه‌ك ئۆنسه بۆ 4900 دۆلار به‌رزبێته‌وه له ساڵى 2026.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه، راسته‌وخۆ نرخى مسقاڵى ئاڵتوون له بازاڕه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
ع
بیروڕا


