کوردستانی
له شارباژێر به‌فر باریووه و ئاسته‌نگى هاتوچۆ دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆر له سنورى شارباژێرى سه‌ر به شارى سلێمانى، ئاسته‌نگى هاتوچۆ دروستبووه.
فەرهاد ساڵح، قائیمقامی شارباژێڕ رایگه‌یاند "لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و ئۆتۆمبێل لە تونێلی پێشڕەو ناتوانێت بچێت بەرەو سیتەک".
وتیشى "پێویسته هاوڵاتییان و شۆفێران بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی سیتەک و شارباژێڕ نەکەن، بۆ ئەوەی رێگەیان لێ نەگیرێت".
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و شه‌پۆله كه له كۆتایی مانگ ده‌گاته ناوچه‌كه‌مان، له كۆتایی مانگ و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، ئه‌گه‌رى بارینى به‌فر له سه‌نته‌رى شاره‌كان هه‌یه و به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان".
ع
بیروڕا


