کوردستانی
یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت حكومه‌تى داهاتوو خزمه‌تگوزاریی بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پێداگریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تگوزاریی و خزمه‌تكردنه، ئه‌مه‌ش بنه‌ماى داواكاریی ئه‌و حزبه‌یه.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به لایه‌نى به‌رانبه‌رى وتووه كه حكومه‌تى نوێ ده‌بێت خزمه‌تگوزاربێت و پێشینه‌ى كارى ئه‌و حكومه‌ته خزمه‌تكردنى خه‌ڵك بێت".
رونی كرده‌وه "یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داواى كردووه حكومه‌تى نوێ پێكبهێنرێت، پێداگرییه‌كانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به خه‌ڵك دران جێبه‌جێ بكرێن".
ماوه‌ى 14 مانگ زیاتره، له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراوه و تا ئێستا كابینه‌ى نوێ پێكنه‌هێنراوه.
ع
بیروڕا


