جیهانی

لەنزیك بارەگای پێشووی گۆڤاری شارلی هیبدۆ چوار كەس برینداركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەنزیك بارەگای پێشووی گۆڤاری شارلی هیبدۆ چوار كەس برینداركران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لەنزیك بارەگای پێشووی گۆڤاری شارلی هیبدۆ 10 كەس بە چەقۆ برینداركران، پێشتریش لەو شوێنە چەندین رووداوی هاوشێوە روویداوە و ساڵی 2015 ش بەهۆی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلام هێرشكرایە سەر گۆڤارەكە.

جان كاستێكس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە تویتێكدا "هێرشەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند راستەوخۆ چووەتە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە".

بەپێی هەواڵی میدیاكانی فەرەنسا و جیهان، پیاوێك بە ساتورێكەوە هێرشیكردووەتە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی لە شەقامی "ریچار لونوار" لە ناوچەی 11 ی پاریس، بەهۆیەوە 10 كەس برینداربوون و دوو كەسیان برینەكانیان سەختە.

دوای رووداوەكە پۆلیس گەمارۆی ناوچەكەی داوە و دەستی بە گەڕان كردووە بەدوای دوو كەس دا كە گومانی كردووە ئەوان هێرشەكەیان ئەنجامدابێت، لەئەنجامدا كەسێك لەسەر پلیكانەكانی ئۆپرای باستیل دەستگیركراوە.

تائێستا پۆلیسی فەرەنسا بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و دڵنیا نییە هێرشەكە تیرۆریستی بووە یاخود پاڵنەری كەسی هەبووە.

گۆڤاری شارلی هیبدۆ لە ساڵی 2015 لەلایەن چەند توندڕەوێكەوە هێرشیكرایەسەر و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 11 ی دیكەش برینداربوون، ئەویش دوابەدوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی كاریكاتێری لەلایەن ئەو گۆڤارەوە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان