کوردستانی
ئەمڕۆ نەوت بە 15 هەزار دینار دابەشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاگاداركردنەوەیەك كە یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دانیشتوانی قەزاكە نەوت وەردەگرن.
لە ئاگاداركردنەوەكەدا یەكەی سوتەمەنی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە"ئەو كەسانەی كە فۆڕمی خۆراكیان سەر بە كەركوكە لە ئەمڕۆ شەممەوە نەوتیان بەسەردا دابەشدەكرێت كە بڕی 100 لیترە بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 15 هەزار دینار".
لە بارەی شوێنی وەرگرتنی نەوتەكەوە یەكەكە دەڵێت"ئەو كەسانەی كە نەوت وەردەگرن دەبێت لە بەردەم فەرمانگەی ئاوی ناحیەی شۆڕش ئامادەبن و كارتی بانكیی سەرۆك خێزان و كۆدی زیرەكی نەوتیان پێبێت".
دابەشكردنی بڕی 100 لیتر نەوت لە قەزای چەمچەماڵ بە 15 هەزار دینار كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوەیە، لە كاتێكدایە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئەو بڕە بە زیاتر لە 55 هەزار دەفرۆشێتەوە بە هاوڵاتییانی هەرێم، واتا 110 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلە نەوتێك بۆ هەر خێزانێك".
ئ پ
بیروڕا


