جیهانی

سەرۆكی ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا رایگەیاند، ئەمەریكا هەوڵی وەستاندنی تووندوتیژی لە نێوان هەردوو وڵات دەدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "ئێمە زۆر لە نزیكەوە چاودێریی دەكەین، ئێمە لە ناوچەكە پەیوەندی باشمان هەیە و بزانین دەتوانین شەڕەكە رابگرین".

جێی ئاماژەیە تاوەكو ئێستا بە هۆی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، 16 سەرباز و چەند هاووڵاتییەكی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش تووندترین رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولایە لە ساڵی 2016ەوە، شەڕەكە، بەهۆی كێشەی سنووری و چەند ناوچەیەك كە هەردوولا بە خاكی خۆیانی دەزانن دروستبووە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان