جیهانی

ئەمەریكا سزای بەسەر سەرۆكی سوریا و هاوسەرەكەیدا سەپاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا سزای بەسەر سەرۆكی سوریا و هاوسەرەكەیدا سەپاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا سزای بەسەر شەش كەسایەتی و 13 قەوارەی سوریادا سەپاند، سزاكانیش هەریەك لە فەیلەقی پێنجی سوپای سوریا و سەرۆكی سوریا و هاوسەرەكەی دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، سەرۆكی سوریا بە سەرۆكێكی ناشەرعی ناوبراوە و یاسر ئیبراهیمیش بەشێكە لە سزاكان كە كەسی نزیكی ئەسەدە".

هەروەك وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی پێداوە، سزاكان بازرگانی و چالاكییە مرۆییەكانی سوریا ناگرێتەوە، هەروەها روونیشیكردووەتەوە كە سزاكان بەردەوام دەبن تا ئەوكاتەی حكومەتی سوریا دەستبەرداری توندوتیژی دەبێت.

هەر لەوبارەیەوە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە تویتێكدا رایگەیاندووە"سزاكان فەرماندە سەربازییەكان و بەرپرسانی حكومەتی سوریا و بازرگانەكانی نزیك لە حكومەتی سوریاش لە داهاتوودا دەگرێـتەوە ". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان