جیهانی

ئێران بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراق
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی شارستانی ئێران بڕیاریادا گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عیراق لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار رابگرن، بەهۆی سەرپێچیکردن لە بەندەکانی رێککەوتنی نێوان عیراق و ئێران.

تورەج دەهقانى، بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی شارستانی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە "مۆڵەتى گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى فڕۆکەوانی عیراق لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا کاتێکى نادیار راگیراوە".  

ئاماژە بەوەشکرد "هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ئەوەیە، کە هێڵی فڕکەوانی عیراق پابەندی یاسای گواستنەوەی گەشتیاران نەبووە و ژمارەیەک گەشتیاری گواستوەتەوە کە مۆڵەتی مانەوەیان نەبووە لەو وڵاتە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان