کوردستانی

تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ ئەنجامدرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان کرا.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەودا میدیای راگەیاند "72 و هەزار و 202 کەس داوای حەجیان کردووە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2020 بە ئامادەبوونی دادوەران و لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ ئەنجام درا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکۆی ئەو رێژەی ناویان تۆمار کردووە 4400 کەس ناویان هاتووەتەوە بۆ حەجی ئەمساڵ واتە ساڵی 2020".
Qaiwan
Qaiwan