گێتی
موهاجیرانى وه‌ڵامى گرۆسى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، ئێران هیچكات به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بۆ لایه‌نى سه‌ربازیی به‌كارناهێنێت، ده‌شڵێت، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن وایكردووه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نه‌گه‌یه‌نێته ئامانج.
فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند "بە پێچەوانەی قسه‌كانى رافائیل گرۆسى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆمى، ئێران هیچکات بەرنامەی ئەتۆمی بۆ لایه‌نى سەربازیی نەبووە و نایه‌وێت".
وتیشى "ئێمە سێ هۆکاری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەوەی کە هیچکات بەرەو دروستكردنى بۆمبی ئەتۆمی نه‌چین. یەکەم، بنەمای فەرهەنگی و مێژووییمانە کە تەبا نییە لەگەڵ ئەو رێگایەدا، دووەم بنەمای بیر و بڕوای ئێمەیە و بە پێی فتوای روون، وەبەرهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرامە و سێهەم بنەمای ئەخلاقی گەلی ئێرانە کە لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و پێوەری ئەخلاقی دەچێتە پێشەوە".
ع
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

