عیراقی

مستەفا کازمی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پاکستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پاکستان دەکات
مەودا میدیا-

باڵیۆزی پاکستان لە عیراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە داھاتوویەکی نزیکدا سەردانی پاکستان دەکات و چەند رێککەوتنێک لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا دەکات.

ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عیراق رایگەیاند، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی پاکستان بکات و چەند لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئیمزا بکات.

سەبارەت بە ئاستی بەهێزی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات باسی لەوەکرد، ساڵانە 300 ھەزار پاکستانی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عیراق دەکەن و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە 64 ملیۆن دۆلار و ئامانجیانە ئەو ژمارەیە بەرزتر بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەمساڵیش شا مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی بەغدای کرد و دواتریش فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی ئیسلام ئابادی کرد.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان